ڕۆژی یەکشەممە 23ی مانگی گەلاوێژ، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، خانەباخی دانیشتووانی گوندی “شەشدار”ی سەر بە شاری “چوار”ی ئیلامیان ڕووخاند.
به‌وته‌ی یه‌كێك له گوندنشینان، ئه‌و هێرشه‌می هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری ناوچه‌كه لەحاڵێکدایە کە به‌ده‌یان وێلا و خانووی کەسانی سه‌رمایه‌دار و پلەداری سه‌ر به حکوومه‌ت له‌و گونده و ناوچه‌كه هه‌یه و به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنێت و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكیش نین، به‌ڵام بۆ دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه كارێكی نایاساییه له ڕه‌ز و باخی خۆیاندا خانوو سازكه‌ن.