ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “سینگان”ی سه‌ربه شاری شنۆ به‌ناوی “پیرۆت تابناك”، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم “پیرۆت تابناك”یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپپرسینهوه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كردووه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له‌مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه.