کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی دژبه‌ داعش

ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی

چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ڕائه‌گرێت.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌، ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ چالاكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌هێرشه‌ په‌هبادییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گیانبه‌ختكردنی شه‌ر‌ڤانانیان ڕاگرتووه‌ و خوازیاری هه‌ڵوێستی ڕوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتی به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش بوون.