کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ لە سەردەشت

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ لە سەردەشت 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچكه‌ی “داڵاهو“ی سەر بە ئو‌ستانی کرماشان بە ناوی “عەلی عەزیزی” تەمەن ٢١ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ لە شاری سەردەشت دەستبەسەركرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی عەزیزی” لە کاتی ڕۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تاکاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.