کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ 8ی مانگی گه‌لاوێژ، سزای له‌سێدارەدانی به‌ندكراوێكی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئەیووب میرزایی” تەمەن ٢٩ ساڵ له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان جێبه‌جێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەیووب میرزایی” دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابوو‌. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا شەش بەندکراو لە زیندانه‌كانی کرماشان، ورمێ و سنە بە تۆمەتی“کوشتنی به‌ ئەنقەست” جێبەجێکراوە کە دوو کەسیان ژن بوون.