ڕۆژی شه‌ممه 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، پاش ئه‌وه‌یكه “جۆ بایدن” سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ئیسڕائیلی به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستان به‌جێهێشت، چه‌ند مووشه‌ك له باریكه‌ی غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی “عه‌سقه‌لان“ی ئیسڕائیل تهقێندار و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلش له وڵامدا بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماسی به چڕی بۆردوومانكرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئیسڕائیل، چوار مووشه‌ك له غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل ته‌قێندراوه كه له‌لایه‌ن سیسته‌می دژه مووشه‌كییه‌وه كه‌وتنه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بووه. له وڵامدا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل فێرگه‌یه‌كی نیزامی حه‌ماسی له باریكه‌ی غه‌زه كرده ئامانج كه زیانه‌كانی نه‌زانراوه.