کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی “وه‌با” له‌ ئوستانی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با له‌ ئوستانی كوردستان 2

به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تای “وه‌با” بۆ ٤١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ شاری مه‌ریوان ٣١ تووشبووی په‌تای “وه‌با” تۆمار كراوه‌ و له‌ شاری سه‌قز ٢ كه‌س، شاری سنه‌ ٣ كه‌س، سه‌وڵاوا ٢ كه‌س، كامیاران ٢ كه‌س و له‌ شاری بانه‌ش یه‌ك كه‌س به‌ بۆنه‌ی نه‌خۆشی “وه‌با”وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراون.