ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری “وینیتسا” له ئۆكراین، لانیكه‌م ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هێرشی مووشه‌كی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری “وینیتسا” له حاڵێكدا ڕووده‌دات كه له‌كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئوكراین وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی ئه‌من و دوور له شه‌ڕ ناسرابوو. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای ئۆكراین: له‌و هێرشه‌دا ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له هێرشێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “دۆنێسك” ١٨ كه‌س كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه كه سیانیان منداڵ بوون.