خۆپیشانده‌رانی سریلانكایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری كاتی، بینای سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌یان داگیر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان، خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌كوو سه‌ڕۆك كۆماری كاتی ئه‌و وڵاته دیاری كراوه. جێگای ئاماژه‌یه خۆپیشانده‌ران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له سه‌رجه‌م كار و گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌ڕۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته كه له ئێستادا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ “مالیدۆ” هه‌ڵاتووه، ده‌ستی هه‌بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیزن ناده‌ن كه ببێته سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.