کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دواکەوتنی حەقدەستی کرێکارانی پاککەرەوەی شارۆچکەی حاجیاوا

دواکەوتنی حەقدەستی کرێکارانی پاککەرەوەی شارۆچکەی حاجیاوا 1

کرێکارانی پاککەرەوەی شارۆچکەی حاجیاوای باشووری کوردستان ماوەی سێ مانگە حەقدەستەکانیان دواکەوتووە و لە بەرانبەردا خاوەنی ئەو کۆمپانیانیە ڕایگەیاندووە ئەگەر ناڕەزایەتی دەرببڕن لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە کە لە کۆمپانیای “گارێکس” سەرقاڵی کاری پاکوخاوێنی ئەو شارۆچکەیەن، رۆژانە کاتژمێر ٤ و نیوی بەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ لەو کۆمپانیایەدا کاردەکەن و لە بەرامبەردا مانگانە ٣٠٠ هەزار دینار وەردەگرن. شایانی باسە دواکەوتنی حەقدەستی ئەو کرێکارانە ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیانی بە تەواوەتی ڕووبەڕووی گرفت کردووەتەوە.