به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی وڵاتی ئۆكراین لانیكه‌م ١٥ كه‌س به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر چه‌ند خانوویه‌ك له شاری “چاسیۆ یار” له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بینایه‌كی شوێنی نیشته‌جێ بوون كه پێنج نهۆم له‌خۆ ده‌گرێت له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاوه و فه‌رمانداری ناوچه‌یه‌یی وڵاتی ئۆكراین ڕایگه‌یاندووه ئه‌و بینایه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی مووشه‌كێكی ناسراو به “ئۆرگان” ڕووخاوه. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و شاره به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشتر كه‌نارئاوی “ماریۆپۆل” به‌هۆی هێرشی تۆپخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه زۆرترین ئاماری وێرانكاری و گیان له‌ده‌ستدانی تێدا تۆمار كرابوو.