کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

په‌یوه‌ستبوونی وڵاتی مه‌كزیك به‌ كۆنوانسیۆنی ڕاگرتنی توندوتیژی له‌ دژی كرێكار

پیوستن مکزیک به کنوانسیون منع خشونت و آزارگری در محیط کار

وڵاتی مه‌كزیك به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆنوانسیۆنی ڕاگرتنی توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دژ به كرێكاران، ناسراو به‌ كۆنوانسیۆنی ژماره‌ ١٩٠ی ڕێكخراوی جیهانی كاریان، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراویه‌ واژۆ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتی مه‌كزیك نۆزده‌یه‌مین وڵاتی ئه‌ندام له‌ “ئای ئێڵ ئۆ”یه‌ كه‌ كۆنوانسیۆنی ژماره‌ ١٩٠ی واژۆ كردووه‌ و هاوكات حه‌وته‌مین وڵاتی ئه‌مریكای لاتین و كارائیبه‌ كه‌ به‌شداری ئه‌و كۆنوانسۆنه‌ بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ جیهاندا ٢٠٠ وڵات ئه‌ندامی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یین كه‌ سه‌رجه‌میان هاوكات له‌ ڕێكخراوی جیهانی كاردا ئه‌ندامن به‌ڵام له‌ نێوان ئه‌و ٢٠٠ وڵاته‌دا به‌ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د واته‌ ٢٠ وڵات كۆنوانسیۆنی ڕاگرتنی ئازار و توندوتیژی دژ به‌ كرێكارانیان له‌ شوێنی كار واژۆ كردووه‌.