کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی خۆێندكاران و كرێكارانی پاناما دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

خۆپێشاندانی خۆێندكاران و كرێكارانی پاناما دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خۆێندكاران و كرێكارانی پانامایی دژ به‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری داخرانی بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئامریكا له‌و وڵاته‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆێندكاران و كرێكارانی پانامایی له‌ به‌رده‌م زانكۆی پاناما كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جیبه‌جێ نه‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ڕاده‌گه‌ینن. له‌و خۆپێشاندانه‌دا،‌ كرێكاران، خۆێندكاران، ڕێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئیتحادییه‌كان و مۆعه‌لیمان دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هاتنه‌ خواره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان، هه‌روه‌ها بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و داخرانی چوار بنكه‌ی سه‌ربازی ئامریكا له‌و وڵاته‌ بوون.