ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئارژانتین به پێشه‌نگایه‌تی سۆسیالیسته‌كان، دژبه هه‌ڵاوسان و بەرزبونەوەی نرخەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئارژانتین دژبه سیاسەتەکانی ده‌وڵه‌ت و قەیرانی ئابووری، لە “بوینس ئایرس”ی پایتەختی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیانكرد و وەک بەشێک لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی لە ناوه‌ندی ئه‌و شاره کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان به‌ڕێوه‌برد. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌ینین. پەرلەمانتاری سۆسیالیست “خوان کارلۆس گۆرجانۆ” له‌و ڕێپێوانه‌دا وتی: قەیرانێکی گەورە لە ئارژانتین هەیە و وڵاته‌كه‌مان لە ژێر کۆنترۆڵی بانكی جیهانی دراودایه و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ دووەم سەربەخۆیی ئەرژانتین.