هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئارژانتین ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاوسان و گرانیه‌كی بێ وێنه له‌و وڵاته‌دا و كڵهكهبوونی قه‌رزێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتی ئارژانتین كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری سوویا و گه‌نمه‌شامی له جیهاندا داده‌نرێت، به هه‌ڵاوسانی سه‌ره‌وه‌ی ٦٠ له‌سه‌د، نرخی دراوه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رانبه‌ر دراوه جیهانییه‌كاندا دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گرانبوونی مادده خۆراكییه‌كان له‌و وڵاته‌دا. شایانی باسه له ئێستادا وڵاتی ئارژانتین ٤٤ میلیارد دۆڵار قه‌رزی بانكی هه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٨ی زایینه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌یتوانییوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌و قه‌رزه‌ی به سه‌ندووقی نێوتهتهوهیی دراو بداته‌وه.