ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، “شینزۆ ئابه” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن كه له شاری “نارا” له باشووری ئه‌و وڵاته كه‌مپه‌ینێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مان به‌ڕێوه‌ئه‌برد، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه چه‌كداره‌كانی ژاپۆنه‌وه كرایه ئامانج و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شینزۆ ئابه” له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن هێزێكی پێشووی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌وه كراوه‌ته ئامانج و به‌سه‌ختی برینداربووه وپاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری تیرۆركردنی “شینزۆ ئابه” له‌به‌ر ده‌ستا نییه و پۆلیسی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
