ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە، لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر کۆمەڵکوژیی شەنگال بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە دەوڵەتی تورکیە دەستی هەبووە لەو کۆمەڵکوژییە و پێویستە بەرپرسانی ئەو دەوڵەتە بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی و دادگایی بکرێن.
لەو ڕاپۆرتەدا کە ٢٨٧ لاپەڕەیە ئاماژە بەوە دراوە کە، دەوڵەتی تورکیە بە مەبەست سنوورەکانی بۆ چەکدارانی داعش کردووەتەوە و ڕێگەی داوە تیرۆریستان بە ئاسانی بچنە شەنگاڵ و ئەو کارەسانە بەسەر کوردانی ئێزیدیی بێنن. هەروەها باس لەوە کراوە کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٤ بەرپرسانی تورکیە لە ئاست بەکۆیلەکردن و بازرگانیکردن بە ژن و منداڵانی ئێزدیی چاویان داخستووە، تەنانەت بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان ڕاهێنانی سەربازییان بە بەشێک لە چەکدارانی داعش کردووە.