ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ناسکە ئیسماعیلی” تەمەن ٢٤ ساڵ کە قوربانیی منداڵ هاوسەرییە نزیکەی شەش مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە و تا ئێستا ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێنەدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوژینی “ناسکە ئیسماعیلی” ٦ ساڵ لهمهوپێش بە بیانووی چوون بۆ ئەورووپا ناوبراوی بردووەتە سووریە و بە ڕێکخراوی داعش پەیوەست بوون و دوای ١٤ مانگ مانەوە لە ڕێکخراوی داعش “ناسکە” توانیویەتی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان هەڵبێت و خۆی ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بکات. ناوبراو دوای زیاتر لە ٤ ساڵ مانەوە لە کەمپی هێزەکانی سووریای دێموکراتیکدا، زستانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ئێران و خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و هەتا ئێستا ئیزنیان به بنهماڵهكهی نهداوه چاویان به ناوبراو بكهوێت.