ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ماركێتێكی شاری كۆپێنهاگی وڵاتی دانمارك چه‌ندێن كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا به‌رپرسی هێزه‌كانی پۆڵیسی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند، له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی كڕێنی شاری كۆپێنهاگ لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و كه‌سی هێرشبه‌ریش كه ٢٢ ساڵ ته‌مه‌نی بووه له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م هێرشه له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه كه بڕیار بووه كاتژمێر ٨ی شه‌و له نزیكی شوێنی ڕووداوه‌كه كۆنسێرتێك بۆ یه‌كێك له هۆنه‌رمه‌ندانی وڵاتی به‌ریتانیا بڕێوه بچێت.