کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

له‌ناوچوونی ده‌یان ئاژه‌ڵێ گوندنشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌یان ئاژه‌ڵێ گوندنشینانی ناوچه‌كانی “زاپ” و “مه‌تینا” به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توۆكیاوه‌ له‌ناوچوون و زیانێكی زۆر به‌ جووتیارانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌، ڕۆژ نییه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی “زاپ” و “مه‌تینا” له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانیانه‌وه‌ بۆردوومان نه‌كه‌ن و ته‌نیا زیان به‌ گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ینن. ڕۆژی ڕابردوو له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ ده‌یان ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون و زیانێكی زۆر به‌ ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت. دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-