به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی لیبی ته‌رمی ٢٠ كۆچبه‌ری له بیابانه سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌و ڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتی “چاد” دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێگه‌یان گۆمكردبێت.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی لیبی، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك ته‌رمی كۆچبه‌ره‌كانی له ٣٢٠ كیلۆمتری باشووری ڕۆژئاوای “كه‌فره” و ١٢٠ كیلۆمتری سنووری وڵاتی “چاد” دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاپۆرته‌كه‌ی به پۆلیس داوه. به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌فره”، ئه‌و كۆچبه‌رانه ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و شۆفێره‌ی ئه‌وانی گواستووه‌ته‌وه ڕێگه‌ی له نێو بیابانه‌كانی لیبی گۆمكردبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فوونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕۆژی ١٣ی مانگی “ژووئه‌ن” بووه.