ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له هندووهكانی شاری “ئۆدیپوور”ی هیندووستان، له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی خهیاتێكی هندوو له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیسلامگه‌راكان له شاری “ئۆدیپوور”ی هیندووستان سه‌ری خهیاتێكیان بڕی و ویدئۆكهیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه تووڕه‌یی و ناڕه‌ڕزایه‌تی خه‌ڵكی لێكهوتهوه. له‌و گرته ویدیۆیه ئیسلامگه‌راكان هۆكاری كوشتنی ئه‌و خهیاتهیان بۆ پشتیوانیكردن له سه‌رۆك وه‌زیرانی هیند بۆ دژایه‌تیكردنی ئیسلام گه‌رانده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له “نارندا موودی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندیش كردووه.