ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شه‌ممه له شاری ئیستانبوول و ١٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
دایكانی شه‌ممه، ئه‌و دایكانهن كه ڕۆڵه‌كانیان له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره و له ساڵی ١٩٩٥ی زاینیه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان دامه‌زراوه. دایكانی شه‌ممه ڕۆژانی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی “گاڵاتاسرای” ئیستانبوول كۆده‌بنه‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری ڕووۆنكردنهوهی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان ده‌بن.