کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری شنۆ بەهۆی سه‌ره‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و شاره‌

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری شنۆ بەهۆی سه‌ره‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و

دانیشتووانی شاری شنۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، لە بەرانبەر کەمبوونی نان و  شلووغبوونی سەرەی نانەواخانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕییوە و ڕایانگەیاندوو هەموو ڕۆژێک ناچارن بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سەفی نانەواخانەکاندا بمێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەڵکی شاری شنۆ ناچارن هەموو ڕۆژێک بۆ کڕینی نان ماوەیەکی زۆر لە سه‌ره‌ی نانەواخانەکاندا بمێننەوە و ئەمەش ژیان و کاری ڕۆژانەیانی بەتەواوەتی پەک خستووە. جیگای ئاماژەیە ماوەی یەک حەفتەیە ئەم دۆخە لە شاری شنۆ بەردەوامە و لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ پلانێك بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.