ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، بۆ جاری سێیەم هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە شاری چەمچەماڵ و هیچ لایەنێکیش هەتا ئێستا ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە هەمان ئاراستەی رۆژانی رابردوودا کاتێوشایەک لە نزیک کۆگای کێڵگەی گازی کۆرمۆر کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام ئەمجارەیان هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی چوارشەممە و هەینی ڕابردوودا دوو جاری دیکە ئەو کێڵگەیە بە مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو کارمەندی سیکۆریتی بریندار بوون.