به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له به‌ره‌به‌ره‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتی نووسراوه و به درووشمی “پیرۆزبێت ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو فه‌رهاد شه‌عبانی، بژی سوسیالیزم و بژی كۆمه‌ڵه و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره یادی هاورێی گیان به‌ختكردوو فه‌رهاد شه‌عبانی و ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.