به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری فه‌رهه‌نگیانی ئێران و كوردستان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، زیاتر له ٤٠ موعه‌لیم له‌شاره‌كانی سنه، سه‌قز، دیوانده‌ره و مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و دوای لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٢ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه ناوی ١٨ كه‌سیان بریتیه له: “خالد عه‌بدۆڵڵاهی”، “محه‌ممه‌د فه‌تتاحی”، “سۆله‌یمان عه‌بدی”، “ئه‌نوه‌ر شێخه”، “ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌جزاده”، “سه‌ید ساڵح حسێنی”، “تاهیر حامدی”، “زاهد مورادی”، “ئاوات ڕه‌زه‌وی”، “فاتێح غه‌فاری”، “تاهیر قادرزاده”، “ئیسماعیل ڕه‌حمانی”، “ئامانج ئه‌مینی” و “حسێن محه‌ممه‌دی”. هاوكات له‌شاری سنه‌ش ٧ ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه جگه له “سه‌لاح حاجی میرزایی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مورادی” و “فاتێح ئه‌سه‌دی” چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه ئازاد كراون. له شاری دیوانده‌ره‌ش پێنج ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لمیانی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی”، “عۆسمان ڕه‌زایی”، “هیوا قۆڕه‌یشی”، “په‌رویز ئه‌حسه‌نی” و “كاوه محه‌ممه‌د زاده” پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له‌شاری مه‌ریوانیش ٨ چالاكی سنفی مۆعهلیمان ده‌ستبه‌سه‌ركران كه پاش لێپرسینه‌وه پێنج كه‌سیان ئازاد و سێ كه‌سی دیكه‌یان به‌ناوه‌كانی “ئارام قادری” ، “ته‌حسین مۆسته‌فایی” و “سه‌یوان سۆله‌یمانی” هێشتا له گرتووخانه‌دان.