ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ناڕازی وڵاتی ئێكوادرۆ بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی “كیتۆ” پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و دژبه گرانی، هه‌ژاری و بێكاری دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی وڵاتی ئێكوادۆر پاش گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیان، له ڕۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان و له “كیتۆ”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان داخست و به‌ره‌و كاخی سه‌رۆككۆماری به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕووبوونه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاندووه.