ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مورادی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و “ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی” چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانی ورمێ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئه‌رشاك ڕه‌ئووف گۆنبه‌دی” یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵی تیلگرامی “هه‌ڵبژێر” و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا مورادی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان، و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی كه‌لووپه‌لی سه‌خسی ناوبراو و هاوژینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو چالاكه سنفی و مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه.