میدیاكانی ئیسپانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، لەزاری وەزیری ئەمنییەتی ئارژانتینه‌وه ڕایانگه‌یاند: فڕۆکەیه‌كی بوویینگی ٧٤٧ی کۆمپانیای فڕۆکەوانی “ماهان” بە فەرمانی ئەمریکا لە شاری “بۆینس ئایرس”ی ئاڕژانتین ڕاگیرا و دەست بەسەر پاسپۆرتی پێنج کارمەندی ئەو شیركه‌ته‌دا گیراوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌هۆکاری پێوەندی لەگەڵ سپای پاسداران و پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا ڕاگرتووه و پێنج كارمه‌ندی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌شی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سپای قۆدس ده‌ستبه‌سه‌ر و پاسپۆرته‌كانیانی زه‌وت كردووه.