ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی “هه.ده.په” و ئاشتیخوازان له شاری ئیستانبوول خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژ به سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ده‌وڵتی توركیا ده‌ستپێكرد و داوای ئاشتی و ئازادی “عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان”یان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و به‌ده‌یان خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شه‌قامی “كادیكۆی” ئیستانبوول خه‌ڵكی ئازادیخواز و دژه شه‌ڕ و لایه‌نگرانی “هه.ده.په” خۆپێشاندانێكیان دژ به سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكووری عێراق و سووریه به‌ڕێوه‌برد و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كێشه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕێپێوانه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و به‌ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.