لەسەر داوای چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال و ئەنجوومەنی گەلی کورد له‌شاری له‌نده‌ن”، هه‌زاران كه‌س لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیه بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان تابه‌رده‌م بینای ده‌زگای هه‌واڵنێری “بی.بی.سی” ئه‌نجامدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هەزاران کوردستانی، دۆستان و چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال لە شاره‌كانی “لەندەن” و “ئێدینبۆرۆ”ی ئێسكاتله‌ند، دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵتی توركیا بۆسه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان رێپێوانێكیان ئەنجامدا و خۆپێشانده‌ران له شاری “ئێدینبۆرۆ”ی ئێسكاتله‌ند، لەبەردەم پاڕلەمانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و داوایانكرد ڕێگری بكرێت له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان. به‌شدرابووانی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قۆربانیانی هێرشه‌كانی توركیا له‌ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا له پێش چاوی جیهان هه‌ر ڕۆژه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام ده‌دات و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش چاوپۆشی لێده‌كات.