کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کۆچی دوایی شاعیرێکی کورد لە شاری مهاباد

کۆچی دوایی شاعیرێکی کورد لە شاری مەهاباد

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، مامۆستاعەلی موئەییەدزادەناسراو بەبەرزاوو خەڵکی شاری مهاباد ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان بەهۆی گرفتی دڵ لە شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەو هەواڵە، بڕیارە تەرمی ناوبراو لە فازی ٣ی گردی شاعیران بە خاک بسپێردرێ. “عەلی موئەییەدزادەلەدایکبووی ۶ی جۆزەردانی ١٣٢٣ی هەتاوی لە شاری مهابادە و دیوانی کۆلکەزێڕینەی خەیاڵ و کۆمەڵێك چیرۆکی لەماوەی ژیانیدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.