له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاگرێكی به‌هێز ناوچه‌كانی باشووری ئیسپانیایی گرتووه‌ته‌وه و ٢ هه‌زار دانیشتووی شاری “بناهاوس” به‌هۆی سووتانی ماڵه‌كانیان، ئاواره‌بوون و سێ ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه دارستانییه‌كانی باشووری ئیسپانیا به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واوه ئاوری گرتووه و ٢٠ هه‌زار ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵی ئاورهكهن، به‌ڵام تا ئه‌م كاته نه‌یانتوانیوه كونتڕۆڵی بكه‌ن و تا دێت ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و خه‌ڵكانێكی زۆرتر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێدێڵن.