شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به زۆرترین ده‌نگی “ئه‌رێ” قه‌تعنامه‌یه‌كی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ندكرد و له‌و قهتعنامهیهدا، نیگه‌رانی خۆی سوباره‌ت به هاوكاری نه‌كردنی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ٣٥ ئه‌ندامی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، سی وڵات به‌و قه‌تعنامه‌یه ده‌نگی “ئه‌رێ”یانداوه و ته‌نیا دوو وڵاتی چین و ڕووسیه ده‌نگی “نا” و سێ وڵاتی هیند، پاكستان و لیبی ده‌نگی بێلایهنیانداوه. له‌و قهتعنامهیهدا هاتووه: ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بێشهرتومهرج له‌گه‌ڵ ئازانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هاوكاری بكات و نیگه‌رانییه‌كانی ئاژانس چاره‌سه‌ر بكات. شایانی باسه كه وڵاتانی ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان ڕۆژی ٧ی مانگی “ژوون” داخوازییه‌كیان پێشكه‌ش بهشۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هاوكاری نه‌كردنی ڕژیم به توندی مه‌حكووم بكات.