کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان وبرینداربوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆی جاده‌ی “بۆكان- سائین قه‌ڵا”

گیان له‌ده‌ستدان وبرینداربوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری “ام.وی.ام” له‌ سه‌ر جاده‌ی “بۆكان- سائین قه‌ڵا”، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار هاووڵاتی دیكه‌ به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ پێنج كیلۆمتری شاری بۆكان ڕوویداوه‌ و شۆفێره‌كه‌ی‌ به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه. له‌و ڕووداوه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی دووانیان ناجێگیره‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.