کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زیندانی کردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری بانە و بۆكان

عەبدولواحید عەباسی زادە  تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندیکەوپێچی خواروویشاری بانە کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی گوڵان دوای بانگ کرانی بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای بانە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكه‌ی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و له‌ شاری بۆكانیش ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ بە ناوینەرمین ئەحمەد ئابادیلە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،عەبدولواحید عەباسی زادە مانگی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سەقز جێگیر لە شاری بانە، بە سەرۆکایەتی دادوەرئەکبەر میرزاییبە تۆمەتیپڕوپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیمسزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵیش،نەرمین ئەحمەد ئابادیلە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕیژیم له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ندكراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ باكووری كوردستان

-

گیانبه‌ختكردنی چوار كرێكار له‌ هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر مه‌یدانی گازی كۆرمور

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ چۆمی نازلووچای ورمێ

-

بانگهێشتی دوو چالاكی كرێكاری دیكه‌ بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه‌

-

پشتیوانی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-