بەهمەن خەدری، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ئەو شارەدا کوژرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، بەهمەن خەدری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «ماڵتە»ی سەر بە شاری بانە، لە سنووری ماڵتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، پێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
