ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “كاوان بامی” پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان، ڕاگوێزی زیندانی “دیزڵ‌ئاوا” كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “كاوان بامی” ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی مانگی خاکەلێوە، پاش گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیرتلاعاتی كرماشانه‌وه دەستبەسەر کراوه. ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كرماشان كرا. شایانی باسه كه ناوبراو‌و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.