ڕۆژی چوراشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له شاری وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ده هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا، ئه‌و ١٠ كه‌سه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كه له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی هه‌تاویدا، مه‌راسێمی نه‌ورۆزیان له شاری وان ڕێكخستبوو له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له شاری “مێردین” ١٠ هاووڵاتی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو كه هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.