ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییانی خووزستانی له شاره‌كانی “ئیزه”، “شووشته‌ر”، “دزفوول” و “شادگان” و “ماهشه‌هر” سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی شاره‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و داخرانی هێڵی ئینترنت، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانی شاری “شووشته‌ر” به ئاگرتێبه‌ردانی لاستیك ڕێگای سه‌ره‌كی “دزفوول-شووشته‌ر”یان داخستووه و له شاره‌كانی “ئیزه” و “ماهشه‌هر”یش خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانی “ئیزه” و ناوچه‌ی “جه‌ڕاجی” ماهشه‌هر”یان داخست. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ئازادكرانی نرخی پێداویستییه‌كانی خۆراك و وه‌لانانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی، شه‌پۆلێكی نوێی خۆپێشاندان له ئۆستانی خووزستان و چه‌ند شاری دیكه له‌وانه “تاران”، “قۆم”، “ئه‌راك” و “كرماشان” ده‌ستیپێكردووه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زۆربه‌ی شاره‌كانی میلیتاریزه كردووه.