کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان لەدەستدانی باوک و کچێک لە رووباری چۆمان

گیان لەدەستدانی باوک و کچێک لە رووباری چۆمان 4

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتنی ئیدارەی سۆران لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو گەشتیاری بە رەچەڵەک عەرەب کە باوک و کچێک لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، دەکەونە نێو ئاوی رووباری ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەتا منداڵەکە کەوتووەتە نێو ئاوی ئەو ڕووبارەوه‌ و باوکی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام بەهۆی زۆریی و قووڵبوونی ئاوه‌كه‌ نەیتوانیوە منداڵەکەی ڕزگار بکات لە ئاکامدا هەردووکیان خنکاون. جێگای ئاماژەیە لە هەمان ڕۆژ و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا ژنێکی گەشتیار کە بەمەبەستی ڕزگار کردنی گیانی منداڵەکەی دەچێتە نێو ئاوی ڕووباری دووکانەوە منداڵەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات بەڵام خۆی لە ئاوی ئەو ڕووبارەدا دەخنکێت.