کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهشت کردنی ٩ چالاکی سێنفیی موعەلیمانی شاری سەقز

لە درێژەی گوشار هێنان و ناچارکردنی موعەلیمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی گوڵان، دادگای ئینقلابی سەقز، ٩ چالاکی سێنفیی موعەلیمان و فەرهەنگیانی شاری سەقزی بانگهێشت کرد و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە “سەڵاح سۆرخی”، پاش بانگهێشتکردنی دەستبەسەرکرا و ٩ موعەلیمی دیکە لێپێچینەوە و لێپرسینەوەی توند و هەڕەشەی دەرکردنیان لێ کراوە. جێگای ئاماژەیە دۆسیەی ” ئاوات ڕەزەوی”، “لەیلا عەنایەت زادە”، “تاهیر قادەرزادە”،”ئامانج ئەمینی”،”عەزیز مەرزی”،”ئەحمەد قادری”،”خالد عەبدۆڵڵاهی” و “سولەیمان عەبدی” ڕادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکانی دادگای ئینقلابی سەقز کراوە. لەم پێوەندەدا ئەم موعەلیمانە ڕایانگەیاندووە نە تەنیا لە هەڵوێستیان پاشەکشە ناکەن، بەڵکوو بەردەوام دەبن لە خەباتی خۆیان بۆ بەدەست هێنانی ماف و داواکاریەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی ستار كیانی له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

په‌یامی كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی”

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی شۆڕشگێڕانی كوردستان دژبه‌ سزای ئێعدام

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “هه‌لمه‌ت مورادی” چالاكی سیاسی و كرێكاری له‌ توركیا

-