ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی فریاکەوتنی ئوستانی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی مانگی گوڵان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتووبووسێک لە ڕێگای مەراغە بۆ هەشتروود هاووڵاتییهك گیانی لهدهستدا و ٢١ كهسی دیكهش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٤ و نیوی سەرلەبەیانی سەرجەم بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەشتروود و مەراغە کراون و لەم نێوانەدا سێ هاووڵاتیی کە باروودۆخی تەندرووستیان ناجێگیر بووە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز گوازراونەتەوە.