ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی مانگی گوڵان، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیراوانی شاری بانە ئاشکرا بوو و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ لە بەرەبەری ١ی مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکار لەو شارەدا دەستبەسەر کراون گەیشتە ٨ کەس.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، ئاشكرا كراوه كه “فواد فارووقی” تەمەن ٥٠ ساڵ سیمای ناسراوی کرێکاری ئەو شارەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئهمنییهكان وێڕای دەستبەسەرکرانی “فواد فارووقی” ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.