کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناویکەماڵ بایزیدپوورڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان، لە جادەی پیرانشار بۆ مەهاباد بە تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندیدربکەی سەر بە شاری پیرانشارە، بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیه‌ك لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە دەست و قاچێکی ناوبراو بەسەختی بریندار بووه‌ و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان ئەو شارە کراوە.