لە تۆپبارانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیه بۆسەر گوندەکانی ده‌ورووبه‌ری “گرێ سپیی“، “كۆبانی” و “منبج” لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان به چڕی بۆردوومان ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچه‌كانی “گرێ سپی“، “منبج” و “ناوه‌ندی شاری “كۆبانی“یان به چڕی تۆپباران كردووه و په‌هباده‌كانی ئه‌رته‌شی توركیاش له ئاسمانه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌رڤانان بۆردوومان ده‌كه‌ن. تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.