کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی گوڵان،لەیلا ئیبراهیم نادریخەڵکی شاری پیرانشار کە حەوتووی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا و هاوکاتگوڵاڵە مورادیبەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار دوای یەک ساڵ و ٧ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی هەمان زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،لەیلا ئیبراهیم نادریشەوی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی عومەر ئیبراهیم نادری، شەهرام بۆرکە و ناسر حوسێنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستبەسەر وگوڵاڵە مورادیڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانیمەتین بەزازی” ١٤ ساڵە وتاهیر بەزازی” ٢١ ساڵە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوازرانەوە. بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز و سنه

-

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ چه‌ند شار

-

ئه‌منیه‌تی كردنی سنه‌ بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی کرێکار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

بانگهێشتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ سنه‌ و تاران

-