شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازی سوپای تورکیە ناسراو بە “زیلکان” لە سەر چیای باشیک، بە شەش مووشەک كرایه ئامانج و ههتا كاتی بڵاوبوونهوی ئهم ههواڵه هیچ لایەنێک ئەنجام دانی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی ههواڵی بڵاوكراوه له میدیاكانی عێراق، سێ لە مووشەکەکان کە لە دووڕییانی ناسراو بە “عومەر قاپچی” سەر بە شاری باشیک ئاڕاستە کرابوون لە نزیک ئەو بنکە سەربازیە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هێزەکانی سوپای تورکیە نەکەوتووە. جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینیەوە دەوڵەتی تورکیە بە نایاسایی هێزێکی لە سەربازگەی زیلکان، لە نزیک شاری باشیک جێگیرکردووە و هێزەکە پێکدێت لە ٢٥٠ سەرباز و ١٥٠ ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕی سەربازی کە بەچەکی قورس تەیار کراون. بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن گروپە میلیشیاکانی عێراقەوە چەندین جار هێرش کراوەتە سەر ئەو سەربازگەیە و کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە.