ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان ئاباده” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی به‌شێكی دیكه له كێشه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم، له حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ماوه‌ی حه‌وت مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه سه‌ردانی دام و ده‌زگاكانی ڕژیمیان كردووه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ جۆره هه‌نگاوێك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه مانگی ڕابردوو به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ٣ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه ده‌ركرد و كرێكارانیش داوایان له به‌رپرسانی فه‌رمانداری و ئوستانداری ئه‌و شاره كردووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات.